پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تۆمەتبار پۆلیس


Mar 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوای‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شارەزوور دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌چوارچێوه‌ی‌ گه‌ڕان‌و ده‌ورییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسدا بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران‌و كه‌سانی‌ له‌یاسا ده‌رچوو، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوا له‌سه‌ر ڕێگای‌ سه‌ره‌كی‌ وارماوا - عه‌ربه‌ت گومان له‌دو كه‌س ده‌كه‌ن‌و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌وه‌دا ناوە كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنیان له‌سنوری‌ قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ ئه‌نجامداوه‌.

هه‌ردو تۆمه‌تبار (ڕ، س، ص) له‌دایكبووی‌ 2001 و (ج، ز، ح) له‌دایكبووی‌ 1992 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

کامەران کەریم