1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران سلێمانی فەتوا


Mar 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەفدێکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی و ئەنجومەنی باڵای فەتوای سلێمانی لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران دیداریان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش نیوەڕۆی رۆژی شەمە بەرواری 12ی ئازاری 2022ی زاینی، مامۆستا نەجم الدین قادر رحیم سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی سلێمانی بە سەرۆکایەتی وەفدێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک لە زانایان و بەرپرسانی ئەو یەکێتیە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەتوای سلێمانی لە بینای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵ کۆبوونەوە و پیرۆزبایی چل و سێیەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ ئێران خواست.

لە دیدارێکدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بە بەشێک لە دەستکەوتە سیاسی، ئابووری، زانستی و رۆشنبیریانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لە ماوەی 43 ساڵی رابردوودا و گووتی: لە گرنگترین دەستکەوتە سیاسیەکانی شۆڕشی ئیسلامی بریتیە لە سەربەخۆیی وڵات و وابەستەنەبوونی بە هیچ هێزێکی دەرەکیەوە. هەروەها پشتگیری لە موسوڵمانان و ستەملێکراوانی جیهان لە هەمبەر ستەمکاران لە نێویاندا پشتگیری لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ئاست ستەم و داگیرکاری رژێمی زایۆنی لە بنەما حاشاهەڵنەگرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

لە لایەکی دیکەوە لەم دیدارەدا باس و گفتوگۆ دەرپارەی پەرەپێدانی هاوکارییە ئایینی و رۆشنبیریەکان کرا.