هۆشداریی توندی سوپای پاسداران بە ڕژێمی زایۆنی؛ دووبارەکردنەوەی هەر ئاژاوەنانەوەیەک بە وەڵامی وێرانکەر رووبەڕوو دەبێتەوە

(0) / / ایران / zayeLe زایەڵە سوپای پاسداران هەرێمی کوردستان


Mar 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیێکدا بە توندی هۆشداریی بە ڕژێمی زایۆنی دا و جەختی کرد؛ دووبارەکردنەوەی هەر ئاژاوەنانەوەیەک بە وەڵامی تووند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەر رووبەڕوو دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە بەیاننامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هاتووە: جارێکی دیکە هۆشداری بە رژێمی تاوانکاری زایۆنی دەدەین دووبارەکردنەوەی هەر ئاژاوەنانەوەیەک بە وەڵامی تووند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەر رووبەڕوو دەبێتەوە".
هەروەها دەشڵێت، "دڵنیایی دەدەینە گەلی مەزنی ئێران، ئاسایش و ئارامی نیشتمانی ئیسلامی هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی ئێران و رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ببێتە مایەی هەڕەشە و دەستدرێژی بکاتە سەر".
 دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر، سوپای پاسداران لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: "کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی شەیتانەکان ساتێک راناوەستێت و هەر کردەوەیەکی دژی گەلی ئێران وەڵامێکی رووخێنەری بەدواوە دێت."