منداڵێکی ٢ ساڵان لەگەرمیان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان هاتوچۆ


Mar 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە گەرمیان منداڵێکی ٢ ساڵان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیان لەدەست دەدات .

مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال  قدوری وتەبێژی  پۆلیسی  گەرمیان بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، پێش نیوەڕۆ سەعات ١١:٠٠ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبیلێک لە جۆری دووتەنی بارهەڵگر لە گەڕەکی حەمرین لە  منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ دەدات و گیان لە دەست دەدات .

وتیشی، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەپێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە .

کامەران کەریم