تاران: ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستانەوە دژی ئێران چالاکی دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران هەرێم زایۆنی ئیسرائیل


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە " ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستانەوە دژی ئێران چالاکی دەکات " جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تاران "لەمەڕ پیلانگێڕیی لە سەر سنوورەکانی هۆشداریی بە بەرپرسانی عێراقی داوە."

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ (دووشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە تاران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە شێوەی بەردەوام لەبارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق لە لایەن هێزی بیناییەوە دژی ئێران هۆشداریی بە بەرپرسانی عێراقی داوە.

خەتیب زادە ڕاشیگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستانەوە دژی ئێران چالاکی دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ڕژێمی زایۆنی دەبێ باش ئاگاداری ئەوە بێت کە هەموو خاڵە سیخورییەکانی لە ژێر چاودێری دایە.

وتیشی: قەت ڕێگە نادەین خاکی وڵاتی دراوسێمان ببێتە شوێنی پیلانگێڕی و ناردنی تیرۆریست بۆ ناو خاکی وڵات.

ڕاشیگەیاند: ڕاگەیاندنی خاڵی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی هۆشدارییەکی ئاشکرایە بەوان.