کەتیبەکانی حزبوڵا: هێرش بۆ سەر بنکەکانی موساد کاردانەوە بە بۆمبارانی ئێران لە لایەن زایۆنیەکان لە خاکی عێراقەوە بوو

(0) / / عراق / زایەڵە حزبوڵڵا ئێران بۆمباران


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیێک کاردانەوەیان بە هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی موساد لە هەولێر نیشان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێرش بۆ سەر بنکەکانی موساد کاردانەوە بە بۆمبارانی ئێران لە لایەن زایۆنیەکان لە خاکی عێراقەوە بوو.

جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە؛ بۆردومانی بنکەی پێشکەوتووی ڕژێمی زایۆنی لە هەولێر لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کە تێیدا ژمارەیێک ئەفسەری ئیسرائیلی سەر بە موساد کوژران یان برینداربوون، ڕەوتێکە کە قۆناغێک لە پێکدادان لە جۆرێکی جیاواز لە خاکی عێراقی لێی پێشبینی دەکرێت.

کەتیبەکانی حزبوڵا ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە بە زووترین کات هێزە سەربازیی و هەواڵگرییە بیانییەکان لە خاکی عێراق دەربکرێن.