بەرپرسێکی باڵای ئێران: تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز درێژە بە دانوستانەکانی ڤیەننا دەدەین
/
ایران
/
زایەڵە
ئێران
ڤیەننا
سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە تا دابین بوونی داواکارییەکانی ئەو وڵاتە و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز، درێژە بە دانوستانەکانی ڤیەننا دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تویتەر نووسی: هەموو جومگەکانی دەسەڵات بەدوور لە پڕوپاگەندەی ئامانجداری ناوخۆیی و دەرەکی و بە تەنیا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەباڵاکانی وڵات کار دەکەن.
شەمخانی ڕاشیگەیاند: تا دابین بوونی داواکارییەکانمان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەهێز، درێژە بە دانوستانەکانی ڤیەننا دەدین.
تێبينيێك بنێرە: