هاتوچۆی گەرمیان: ڕوداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاتوچۆ کەلار گەرمیان


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربوون .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا و بارهەڵگر سکانیا پێنج کەس برینداربوون، بریندارەکان سێ کەسیان لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا بون و دوو کەسیان لە سکانیا بارهەڵگربون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژارکران .

هێمای بەوەشکرد، ڕوداوەکە لە کاتێکدا ڕویداوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سکانیا ویستویەتی(سوڕانەوە-یوتێرن) ئەنجامبدات بەئاراستەی کەلار و ئۆتۆمبلی جۆری مازدا بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆشتوە و پێکیانداداوە.

تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردوە.

کامەران کەریم