منداڵێکی یەک ساڵان بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
هاتوچۆ
هاوڵاتی
هاوڵاتیەک کوڕەزایەکی خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی بە هەڵە دەشێلێت، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئێوارەی دووشەمە لە قەزای کفری هاوڵاتیەک بە ئۆتۆمبێلەکەی بەهەڵە کوڕە زایەکی یەک ساڵانی خۆی بەناوی "علوان نیاز سەردار" دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: