1 / 19
2 / 19
3 / 19
4 / 19
5 / 19
6 / 19
7 / 19
8 / 19
9 / 19
10 / 19
11 / 19
12 / 19
13 / 19
14 / 19
15 / 19
16 / 19
17 / 19
18 / 19
19 / 19

(0) / / کردستان / هەڵەبجە ئەحمەد ناتقی عومەر خاوەر حەمەی حاجی مەحمود


Mar 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ د.ئەحمەدی ناتقی وێنەگری جەنگیی و خاوەنی گرتەی كارەساتباری عومەری خاوەر  سەردانی شاری هەڵەبجەی كرد و لەلایەن پارێزگار و قائیمقام و سەرۆكی شارەوانی و دانیشتووانی هەڵەبجەوە بە گەرمیی پێشوازیی لێكرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەبەشێكی سەردانەكەیدا د.ناتقی سەردانی زانكۆی هەڵەبجەی كرد و لە بەشی راگەیاندنی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان سیمینارێكی پێشكەشی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ كرد.

دواتر د.ئەحمەدی ناتقی سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد و بەشداریی كرد لە مەراسیمی دابەشكردنی دوو كتێبی تایبەت بە یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، كە لەلایەن دەزگای میدیایی جام كوردی -یەوە چاپ و بڵاوكرایەوە، لەوتەیەكدا لەو مەراسیمە،د.ئەحمەدی ناتقی داوای لە پارێزگار و لێپرسراوانی ئیداریی شارەكە كرد خزمەتی زیاتری شار و هاووڵاتیان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بكەن.

دواتر لەلایەن چەندین كەس و لایەن و هاووڵاتیانی هەڵەبجەوە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە د.ئەحمەدی ناتقی و سوپاسیان كرد بۆ ئەوەی لەڕێی كامێرا و فۆتۆكانییەوە كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەی بەجیهان ناساند.

ڤینۆس تۆفیق