باوکێک لە سۆران کچە 15 ساڵانەکەی بە شەش گوللـە کوشت
/
اجتماعی
/
سۆران
کچ کوشتن
توندوتیژی
ژنان
زایەڵە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای سۆران کچێکی تەمەن 15 ساڵ بە شەش گوللـە لەلایەن باوکییەوە کوژرا و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانیش دەڵێت، "گوایە لەگەڵ دوو کەسدا چووەتە دەرەوە."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شێروان خالید، وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی لە سۆران ئەمڕۆ هەینی 18-3-2022 لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوەدا، "کاتژێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی کچێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، کە شوێنەواری شەش گوللـە بە جەستەیەوە بووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کچەکە ناوی (ئ.ع.م) و تەمەنی 15 ساڵ و قوتابی بووە، لەلایەن باوکییەوە بە چەکی کڵاشینکۆف بە شەش گوللـە کوژراوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هۆکاری کوشتنەکەیش ئەوەبووە گوایە لەگەڵ دوو كەس چووەتە دەرەوە."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، " باوکی کچەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزاکانی عێراق دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە."
تێبينيێك بنێرە: