ڕۆژانی نەورۆز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا سەقامگیر و ئاسمان هەور دەبێت
(0) /
ڕۆژانی نەورۆز لە ناوچەکانی هەرێم کەشوهەوا سەقامگیر و ئاسمان هەور دەبێت، لە هەندێک کاتیش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، " سبەینێ شەممە ١٩-٣-٢٠٢٢ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەرییەکانی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە بەگشتی لەناوچە شاخاوییەکاندا کاریگەری مامناوەند دەبێت و لە ناوچە نزمەکاندا لاواز دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە؛ " لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر لەھەندێ کاتدا کاریگەری دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " کەشی رۆژانی نەورۆزیش زیاتر سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکانمان بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و ھەندێک کاتیش ئەگەری بارانبارین دەبێت بەرێژەی کەم و مامناوەند بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا."
تێبينيێك بنێرە: