تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڵیكوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تۆمەتبار تەقە


Mar 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڵی كوتابووە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردبوو دواتر هەڵاتبوو .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر ڕوداوێكی تەقەكردن گەیشتە بنكەی پۆلیسی كوردسات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی روِداوەكەو دەركەوت كە تۆمەتبارێك هەڵیكوتاوەتە سەرماڵی براكەی و تەقەی كردووەو هەڵاتووە .

دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو سەرئەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە .

لەئێستادا تۆمەتبار (م ، أ ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

کامەران کەریم