لێتیگەیشتن کراوە بۆ دروست کردنی چوار بەنداو لەهەرێمی کوردستان
(0) /
چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی دروست دەکرێت کە بریتین لە : (دەڵگە ، مەنداوە ، باکرمان ،خێوەتە) لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، بەنوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لێک تێگەیشتن نامەی دروستکردنی چواربەنداوی گرنگ و ستراتیژیمان واژۆکرد،بە هەماهەنگی گروپی نێودەولەتی کۆمپانیاکانی POWERCHINA .بەنداوەکانیش بریتین لە
١/بەنداوی دەڵگە لە پشدەر
٢/ بەنداو خێوەتە لەسلێمانی
۳/بەنداوی مەنداوە لە هەولێر
٤/بەنداوی باکرمان لە دهۆک .
وتیشی، ئەنجامدانی ئەم لێک تێگەیشتن نامەیە لە چوارچێوەی هەوڵەبەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گڵدانەوەی ئاو وکەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی ووشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
ڕونیشیکردەوە ، ئەم لێک تێگەیشتن نامەیە لەچوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆکراوە، لەگەڵ یەکێ لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وولاتی صین لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ وستراتیژیەکان، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری.وە لە هەولەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دروستکردنی زنجیرەی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی تری ئاودێری و زیاد کردنی سەرچاوەکانی گڵدانەوەی ئاوی هەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: