تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای بەعقوبە فەرمانی گرتنی هەبووە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
سلێمانی
پۆلیس
تۆمەتبار
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی –نوسینگەی ناوبازاڕ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەفەرمانی گرتنی هەبووە لەدادگای بەعقوبە بەتۆمەتی دزیكردن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە تۆمەتبارێك لە دادگای بەعقوبەوە داواكراوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەركەوت كە تۆمەتبار بە ناسنامەی ساختەوە هاتۆتەناوشاری سلێمانی.
لەئێستادا تۆمەتبار (ح ، ع ، ح بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 289-298 ولەدادگای بەعقوبەش بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی دادگای بەعقوبە دەكرێتەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: