لەیەکەم ڕۆژی نەورۆزدا حەفتا هەزار گەشتیار سەردانی قەزای دوکانیان کرد

(0) / / کردستان / دوکان زایەڵە نەورۆز


Mar 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە ناوچەی گەشتیاری دووکان ووێڕای سەردانی دەیان هەزار گەشتیار بە ئارامی بەڕێکراو تەنها چەند ساتێک نەبێت نمەی بارانی بەهار کەشی گەشتیارانی تەڕ کرد .

 سیروان سرحد قائیمقامی دوکان بە زایەڵەی  ڕایگەیاند، هێزە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی سنورەکە ڕۆڵی بەرچاوییان بینی لە ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و هێمن بۆ گەشتیاران .

 وتیشی، ماندووبوونیان جێگەی ڕێز ودەستخۆشییەوهاوڵاتیانیش هەماهەنگ و هاوکاری هێزەکان بوون .

 باسی لەوەشکرد، هێزەکانی ناوخۆ ( پۆلیس ، ئاسایش پۆلیسی دارستان و کارمەندانی هاتوچۆ و پۆلیسی بەرگری شارستانی و شارەوانی دوکان و گەشتوگوزار و تیمی تەندروستی۱۲۲ و نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی و هەردوو لینژنەی هاوبەشی قائیمقامییەت و لیژنەی چاودێری گەشتوگوزار ، وە تەواوی ئەو بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ لە ئەرکدا بوون پێزانینی خۆمانیان ئاراستە دەکەین و سەرجەمی ئەو پلان و بەرنامانەی پێشتر وەک ئامادەکاری دانرابوون بەهەماهەنگی هەموولایەک وەک خۆی جێبەجێ کران .

وە جێی باسە کەمترین ڕووداو تۆمارکراون و بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆشەوە ٦ هاوڵاتی بریندار بوون و برینی سەرجەمیشیان سوک بووە.

وە ئاماژەی بەوەش دا بۆ ڕۆژانی دواتریش ئامادەکارییان کردووەو لەپێشوازی گەشتیاراندان .

کامەران کەریم