قایمقامی ماوەت بۆ زایەڵە: بۆ ڕۆژی دووەم تەرمی سێ گەنجەکە نەدۆزرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ماوت تەرم کامەران حەسەن


Mar 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی ماوەت ڕایگەیاند: بۆ ڕۆژی دووەم تەرمی سێ گەنجەکە نەدۆزرایەوە.

کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ ڕۆژی دووەم، گەڕان بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی سێ گەنجەكە بەردەوامبوو. ئەمڕۆ هاوشێوەی ڕۆژی ڕابوردوو، تێكڕای تیمەكان بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ دۆزینەوەی سێ گەنجەكەی سنورەكەمان، كە جگە لە تیمەحكومیەكان، تیمێكی مەلەوانی تەق تەق ئامادەی گەڕان بوون و دڵسۆزانە كاریان كرد، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆش هیچ ئەنجامێكمان دەستنەكەوت .

وتیشی، هۆكاری سەرەكی هەڵكەوتەی چەمی خەمەڵوكەیە كە لە نێوبەردەڵان و شاخ و داخێكی زۆر سەختایە.هەر ئەمڕۆ ئەم بەڕێزانی هاتنە سەر شوێنی ڕووداوەكە، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمیان بۆ كەس و كاری ئەو سێ گەنجە و وە دەربڕینی پشتیوانیان بۆ ئیدارەی قەزای ماوەت، كە ئێمەو كەس و كاری ئەو سێ گەنجەش پێخۆشحاڵبووین بە هاتنی ئەو بەڕێزانە:

- بەڕێز كاك لیوا چەتۆ جێگری وەزیری ناوخۆ.

- كاك ئازاد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

- كاك ئاوات قائیمقامی ناوەندی سلێمانی

- كاك عەمید دیار بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی بەرگری شارستانی سلێمانی ،وە چەندان كەسایەتی دیاری سنورەكەمان وەك دەربڕینی هاوسۆزی هاتنە شوێنی ڕووداوەكە، ئەمە جگە لە كاك جەبارعەبدووڵا برزوو كە لە مانگی 4ی2020 بە هەمان شێوەی ئەم گەنجانە، كوڕە تاقانەكەی لە پێناو گرتنی وێنەیەك كەوتە نێوڕووبارەكەوە و گیانی لە دەستداو دوای 8 ڕۆژ تەرمەكەیمان دۆزییەوە.

کامەران کەریم