سێ تەقەكەر لەسلێمانی دەستگیركران
(0) /
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی بەكرەجۆ سێ تەقەكەریان دەستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر 3 چەك لە جۆری دەمانچە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون تونرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ چەك لە جۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە .
لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار :
د ، ن ، م
ب،ع،م
أ،ف،ت
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: