کەشناسێکی عیراقی: شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
(0) /
کەشناسێکی عیراقی ئاشكرای كرد، بارستە هەوایەکی سارد روو لە هەرێم و عیراقدەکات و پێشبینیدەکرێت لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە لە پارێزگاکانی هەرێم نمەباران ببارێت و هەورو بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سادق عەتییە، کەشناسی عیراقی بڵاویکردەوە، بارستە هەوایەکی سارد روو لە عیراق و هەرێم دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینیدەکرێت لە پارێزگاکانی هەرێم و نەینەوا و کەرکوک و ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە و بەشێک لەناوچەکانی پارێزگای بەغدا لە ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەینێ هەینی و شەممەی هەفتەی داهاتوو نمەباران ببارێت و هەوروبروسکەشی لەگەڵدابێت.
سادق عەتییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆکاری گەیشتنی بارستە هەوا ساردەکەش ئەوەیە دابەزینی پلەکانی گەرمای جەمسەری باكوور کاریگەری لەسەر شام دروست دەکات و کاریگەرییەکەشی دەگاتە عیراق و هەرێم و بەمەش پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، ئەگەر ناسەقامگیری کەشوهەوا نەبوایە ئەوا پێشبینیدەکرا کەشێکی باراناوی زیاتر رووی لە عیراق و هەرێم دەرکرد.
سادق عەتییە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە دوو رۆژی داهاتوودا کاریگەری بارستە هەوا ساردەکە لەسەر هەرێم دەردەکوێت و پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن، بەڵام لەناوەڕاست و باشوری عیراق کەشوهەوا مامناوەند دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: