سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە محەمەد حەلبوسی ئێران تاران


Mar 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ گەورەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کۆ دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  بڕیارە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق 27ـی ئادار سەردانی تاران بکات و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رۆژی هەینی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا؛ محەمەد حەلبووسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات و سەردانەکەش لەسەر بانگهێشتی فەرمیی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە سەردانەکەدا محەممەد حەلبووسی چاوی دەکەوێت بە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە.