پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەسەر چونەناوهۆڵی پەرلەمان بۆ زایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوەی نوێ پەرلەمان


Mar 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "چۆن پەرلەمان پەک دەخەین تاکە موئەسەسەیە کە موعارەزەی تیایە مەگەر بۆ شتێکی زۆر موهیم بێت لە پێناو میلەتەکەمان یان بودجە."

ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  لە چەند هۆکارێکدا چونە ناو هۆڵی پەرلەمان  لەسەر بەشداری نەوەی نوێ دەخەمە ڕوو، چۆن پەرلەمان پەک دەخەین تاکە موئەسەسەیە کە موعارەزەی تیایە مەگەر بۆ شتێکی زۆر موهیم بێت لە پێناو میلەتەکەمان یان بودجە. ئێمە خۆمان کاندیدمان هەیە بۆ سەرۆک کۆمار، چۆن دەبێت لەبەر خاتری یەکێتی بایکۆت بکەین.

وتیشی، یەعنی ئێمە نەچینە ژورەوە تا یەکێتی و پارتی رێک دەکەون بۆ ئێمە خزمەتکاری ئەوانین یان پاشکۆی ئەوانین تەنها حیزبی بچوک و شاگرد وا بیر دەکەنەوە و چاوەرێی رێکەوتنی ئەوانن. ئێمە ئیستا دەچینە ژورەوە و دوو رۆژی تریش گەر پارتی و یەکێتی رێک کەوتن، ئەوا هەر دەچینە ژورەوە، وە مانگێکی تر یان سالێکی تر گەر سوتفە شتێک هاتە پێش یەکێتی لە ژورەوە بوو وە پارتی لە دەرەوە بوو، ئەوا ئێمە هەر دەچینە ژورەوە. پاشکۆی کەس نین  بۆ نمونە ئەگەر پارتی و سەدر لە دەرەوە بونایە و یەکێتی و ئیتار لە ژوورەوە بونایە و ئەو ١٧ خالەی ئێمەیان جێبەجێ بکردایە دەچوینە ژوورەوە ،پاشان دەکرێت ئێستا بە پەرلەمانتارەکان بلێین ئێوە عیلاقەی پەرلەمانتان نەبێت و مەچنە ژورەوە، هەتا پارتی و یەکێتی رێک دەکەون لەسەر دانانی دزيک وەک سەرۆک کۆمار؟ توخوا ئەمە سیاسەتە .

ڕونیشیکردەوە، ئێمە تاکە هێزین داوای ١٧ خالمان کردوە لە بەرژەوەندی خەڵک، لە پێناو موچە، بژێوی خەلک، نەک لەبەر خاتری ئەم و ئەو نەچینە ژورەوە یان بچینە ژورەوە چ حیزبێک هەبووە لە کوردستان و عێراق پۆست و بەرژەوەندی رەت کردۆتەوە و داواکاری خەڵکی هەبووە، نەوەی نوێ ئاوها کار دەکات لە پێناو خزمەتی خەلک ، سیاسەت دەگۆرین بۆ خزمەت ، نەک بە بچوکی و شاگردی چاوەڕێی پارتی و یەکێتی بین رێک بکەون .

کامەران کەریم