ئێران: نەبوونی بڕیاری سیاسی لەلایەن ئەمریکاوە لەمپەری گەیشتن بە ڕێککەوتنە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ڕێککەوتن ئەتۆمی مۆرا ڤیەننا


Mar 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمریکای بە بەرپرس لە نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڤیەننا ناوبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران پێشوازیی لە ئێنریکە مۆرا نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە گفتوگۆکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ نەبوونی بڕیاری سیاسی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان کە لە بەرژەوەندیی گەلی ئێران دایە، لەمپەری هەنووکەیی گەیشتن بە ئەنجام لە دانوستانەکانە و لای ئێران ئەولەوییەت هەڵگرتنی گەمارۆکانە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئێران بە شێوەی جدی لە دانوستانەکانی ڤیەننادا بەشدار بووە و چەندین دەستپێشخەری خستۆتە ڕوو و دەبێ لایەنی بەرانبەر بە تایبەت ئەمریکا بۆ چارسەرکردنی ئەو پرسانەی ماونەتەوە سیاسەتێکی واقعیانە بگرێتە بەر.