بەشداری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی قورئانی هەڵەبجە + وێنە
(0) /
پاش نیوەڕۆی رۆژی شەمە بەرواری 26ی ئازاری 2022ی زاینی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەشداری کرد لە سێیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی خوێندنی قورئان لە هەڵەبجە
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم فێستیڤاڵە کە لەلایەن رێکخراوی مەزامیرەوە رێکخرابووو و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان، زانایانی ئایینی و خوازیاران، و هەروەها قورئان خوێنانێک لە کۆماری ئیسلامی ئێران، میسر، عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەچوو و چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆزیان خوێندەوە.
سەید عەباسی حسینی قورئان خوێنی نێودەوڵەتی لە پارێزگای کوردستانی ئێران یەکێک بوو لە قورئان خوێنانی ئەم فێستیڤاڵە.
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵەکە لە لایەن بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی کوردستانەوە بەخشرایە قورئان خوێنان.
تێبينيێك بنێرە: