بەرپرسێکی باڵای ئەورووپی: دەبێ ئەمریکا هەنگاوی یەکەم لە دانوستان لەگەڵ ئێران هەڵبگرێت

(0) / زایەڵە کورنلیا ئێرنست ئێران واشنتۆن


Feb 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی لە گەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ واشنتۆن یەکەم هەنگاو هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵبگرێت، جەختی کردە سەر ئەوەی کە دەبێ دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کورنلیا ئێرنست، سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی لە گەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی جەزیرە جەختی کرد: ئێران هیچ پێشێلکارییەکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە.
ڕاشیگەیاند: دەبێت لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دانوستان، ئێران یەکەم هەنگاو هەڵبگرێت لەبەر ئەوەی کە ئەوا ئەمریکا بوو لەو ڕێککەوتنە کشایەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە گرتنەبەری سیاسەتی هەڵنەگرتنی گەمارۆکان لە لایەن فەڕەنسا و بەریتانیاوە هەڵەیە.
ئێرنست جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە دانوستان لەگەڵ ئێران دەبێ دەسبەجێ دەستپێ بکاتەوە و یەکێتی ئەورووپا دەتوانێت نێوەندگر بێت.
کۆتایی/.