کۆبوونەوەی قایقمامی دەربەندیخان لەگەڵ خاوەن کارگەکانی هاڕین و بڕینی بەرد
(0) /
ئامانج لە کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی گونجاوبوو لە چۆنیتی گواستنەوەی کارگەکانی هاڕین و بڕینی بەرد بوو کە بونەتە هۆی پیس بوونی ژینگەی شارەکە.
سڵێمان محمد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەدیوانی قایمقامیەت بەئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان لەگەڵ خاوەن کارگە کانی هاڕین و بڕینی بەرد لە ناوچەی پیشەسازی کۆبووە. ئامانج لە کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی گونجاوبوو لە چۆنیتی گواستنەوەی ئەو کارگانە کە بونەتە هۆی پیس بوونی ژینگەی شارەکەمان بۆدەروەی دەربەندیخان دیاری کردنی جێگایەکی گونجاو تر بۆ یان یان قەرەبوو کردنەوەیان بەپێ یاسا .
وتیشی، بڕیاردرا لە ئایندە دا لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕیوبەرایەتی گەشتووگوزار وخانووبەری میری و کشتووکاڵ کۆبوونەوەی فراوانتربکرێت بڕیاری کۆتای لێ بدرێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: