نامەی جۆ بایدن بۆ نێچیرڤان بارزانی
/
کردستان
/
زایەڵە
نێچیرڤان بارزانی
هەرێم
جۆ بایدن
سەرۆکی ئەمریکا نامەیەک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ماتی‌و تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و نامهيهكى جۆ بايدن، سه‌رۆكى ئه‌مريكای دایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له نامهكهيدا جۆ بايدن جه‌ختى كردووەته‌وه کە هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مريكايه و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕيوه."
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، جۆ بایدن پابه‌نديى ئه‌مريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه دووپاتكردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامهكهيدا، "جۆ بايدن جەختی کردووەتەوە ئه‌مريكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشاوە ده‌بينێت."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "سەرۆکی ئەمریکا جه‌ژنى نه‌ورۆزى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان پيرۆز كردووه."
لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق، هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى سياسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشبينييهكانيان بۆ داهاتووى پڕۆسه‌ى سياسی له وڵات تاوتوێ كرد.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هه‌بوونى سيستەمێكى حوكمڕانيى ته‌ندروست له عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شيى راسته‌قينه و پابه‌نديى به ده‌ستوور و بنهماكانيهوه كه ته‌نيا رێگه‌يه بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و جه‌ختيان له گرنگيى بنياتنانى متمانه و لێكگهيشتنى هاوبه‌شیى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
تێبينيێك بنێرە: