هۆشداریی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بە وڵاتانی عەرەب لە پێوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل

(0) / / ایران / سەردار سەلامی زایەڵە سوپا پاسداران


Mar 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەر جموجوڵی "زایۆنیستەکان" لە ناوچەی کەنداوی فارس هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەریق حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 30 ی ئاداری 2022 دورگەی بوموسا و یەکە سەربازییەکانی ئەو ناوچەی بەسەرکردەوە.

 فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دۆخی ئەمنی ناوچەی کەنداوی فارس، گەروی هۆرموز و دەریای عۆمان و جموجوڵی زایۆنیستەکان لەم ناوچە ستراتیژییە، وتی: ئێمە بە ڕاشکاوانە هۆشداری دەدەین کە ئەم پەیوەندییانە قبووڵکراو نییە و ئەوان دەبێت بزانن کە بوونی ڕژێمی ناپاکی زایۆنیستی لە هەر ناوچەیەک هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییە.

وتیشی: بوونی زایۆنیستەکان لەم ناوچەیە قبووڵ ناکرێت و پێویستە ڕژێمە عەرەبییەکان پێداچوونەوە لەم سیاسەتەی خۆیاندا بکەن.