هاتوچۆی گەرمیان: لە دوو ڕووداوی هاتووچۆ چوار کەس بریندار بوون

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان هاتوچۆ


Apr 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی  (هەینی) لە سنوری ناحیەی باوەنور لە دوو ڕوداوی جیاواز چوار کەس بریندار بوون.ڕوداوی یەکەم، لە نزیک ناحیەی ( باوەنور ) ڕوویدا، لە ڕوداوەکە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (مان بارهەڵگر) کۆنتڕۆڵی لە دەستدا و لە ئەنجام دا ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا .

ڕونیشکراوەتەوە، ڕوداوەکە بوە هۆی بریندار بوونی شۆفێرەکە و دوو سەرنشینی .ڕوداوی دووم

 لە نزیک (گۆندی قولەبەرز )ڕویدا لە ڕوداوەکە( ماتۆڕ سکیلێک )وەرگەڕا و لە ئەنجامی ڕوداوەکە ڵێخوڕی ماتۆر سکیلەکە بریندار بوو .

ئەوەش خراوەتەڕوو،  بریندارەکانی هەردوو ڕوداوەکە  بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد لە باوەنور ، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکان دەستی پێکردوە.

کامەران کەریم