وەزارەتى پەروەردەی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریى لەدەوامى قوتابخانەکاندا کرد
(0) /
وەزارەتى پەروەردە بڕیاریدا هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمبکرێتەوە بەهۆى هاتنى مانگى رەمەزانەوە و ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى پەروەردە، دەوامی بەیانیان کاتژمێر(۸:۰۰)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە، دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر( ١٢:١٥) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین، وەزارەتی پەروەردە لەمانگی رەمەزاندا بریاریدا کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت :
١- دەوامی بەیانیان کاتژمێر(۸:۰۰)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .
٢- دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر( ١٢:١٥) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .
٣- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (٤:٣٠) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر (٧:٣٠ )دەست پێ بکەن.
بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.
٤- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.
وەزارەتی پەروەردە ۱ی٤ی۲۰۲۲
تێبينيێك بنێرە: