پەرلەمانتارێک لە ڕێگەی زایەڵەوە؛ کەی بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێت؟
(0) /
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ئەو پرسیارە دەکات کە کەی بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێت؟
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانو مامۆستایان یەکێک لە کارەنایاساییەکانی کابینەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران بوو، کە تا ئێستاش ئەم کابینەیە بەردەوامە لەم پێشێلکارییەی مافی فەرمانبەرانو مامۆستایان، ئەگەرچی پاساوی کابیەی پێشوو دابەزینی نرخی نەوتو شەڕی داعشو خراپی دۆخی دارایی بوو، بەڵام لە هیچ دۆخێکدا بڕیاری حکومەت توانای ڕاگرتنی مافێکی فەرمانبەرانی نیە کە یاسا بەخشیویەتی، بۆیە هەوڵمان بۆهەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانودەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە، بەتایبەت لە ئێستەدا کە دۆخى داهاتى هەرێم زۆر باشە.
وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە، لە (٢ی ٩ی ٢٠٢١) پێشنیازە بڕیارێکمان بەناونیشانی (پابەندکردنی حکومەت بە ئەرک و پابەندییەداراییەکان) پێشکەشکرد کە یەکێک لە ماددەکانی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە.بە نووسراوی ژمارە (ک/٢٩٤٣) لە (٢٩/١١/٢٠٢١) دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێشنیازە بڕیارەکەیان بۆگەڕاندینەوە، لەسەر بنەمای بۆچوون وپێشنیاری لیژنەی کاروباری یاسایی هۆکارەکەیان بۆ نەبوونی هیچ بۆشاییەکی یاسایی لەو بارەیەوە گەڕاندبوویەوە.
ڕونیشیکردەوە، پاشان ئێمە کە ژمارەمان (٢٣) ئەندامی پەرلەمان بوو، جارێکیتر جەختمان لە پێشنیازە بڕیارەکەمان کردەوەو لە بەرواری (١ی ١٢ی ٢٠٢١) پێشنیازەبڕیارەکەمان خستەوە بەردەست دەستەی سەرۆکایەتی تاوەکو بابەتەکە بخرێتە بەردەست پەرلەمان بۆ بریارلەسەردان بە پێی ماددەی (٨٠)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
بە نووسراوی ژمارە (١٦٣) لە (٣٠ی ٣ی ٢٠٢٢)، جارێکیتر بەدواداچوونمان بۆ ئەو پێشنیازە بڕیارە کردەوە، ئەوەش وەک بەدواداچوونو فشار بۆ داوای ڕەوای مامۆستایانو فەرمانبەران، بەردەوامیش دەبین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: