تەرمی یەکێکی تر لەسێ گەنجەکەی چەمی خەمەڵوکە دۆزرایەوە
(0) /
تەرمی یەکێکی تر لەو سێ گەنجەی لەچەمی خەمەڵوکە لەسنوری قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوبون دۆزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی بەرگری شارستانی سلێمانی، تەرمی "دەرون رەئوف" یەکێکی تر لەو سێ گەنجەی چوبونە سەر چەمی خەمەڵۆکە دۆزرایەوە.
بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه تیمهكانیا بهردهوامن لهگهڕانو سۆراغی تهرمی گەنجەکەی تر.
ھەر ئەمڕۆش تەرمی "ھەڵکەوت نوری" یەکێک لەو سێ گەنجەی لەچەمی خەمەڵۆکە لەسنوری قەزای ماوەت بیسەرشوێن بون لەلایەن ئەو تیمانەی ماوەی چەند رۆژێکە بەدواییاندا دەگەڕین دۆزرایەوە.
تێبينيێك بنێرە: