قایمقامی شارەزوور؛ بەنزینی حکومی دابەش دەکرێت
(0) /
قایمقامی شارەزووروێڕای ئاماژە بەوەی کە بەنزینی حکومی دابەش دەکرێت، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "هاولاتيان دڵنيا دەكەينەوه كه بەردەوامين له به دواداچون بو داواکاری هاولاتیان و شوفیران."
ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دواى هەوڵه بەردەوامه كانمان له گه ڵ پارێزگار و بەرێوبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سلیمانی بریاردرا به دابینکردنی به نزینی حکومی(690)دينارى بو سنورەكەمان بويه هاولاتيان دڵنيا دەكەينەوه كه بەردەوامين له بەدواداچون بو داواکاری هاولاتیان و شوفیران. وه جێی خۆیه تی سوپاسی هه مولایه ک که هاوکاربون وه سوپاسی به نزینخانه ی نالی ویه خشی بکه ین که به ده م داواکه مانه وه هاتن.
وتیشی، شوفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده که ین که به سیسته می تاک وجووت دابه ش ده کریت بویه داواکارین هاوکارمان بن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: