شەش تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەتبار سلێمانی ژن کوژی


Apr 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

شەش تۆمەتبار دەستگیركران كە چوار لەو تۆمەتبارانە ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و دەستدرێژییان كردبووە سەری

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند، لەدوو چالاكی جیادا شەش تۆمەتبار دەستگیركران كە دوو لەتۆمەتبارەكان تەقەیان لە هاوڵاتییەك كردبوو. چوار تۆمەتبارەكەی تریان لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراون كە دەستدرێژیان كردبووە سەری .

دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردۆتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتباردەستگیربكرێت، كە یەكێك لەتۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووەو بردویانە بۆ باخێك لەسنوری بەكرەجۆ و لەوی تۆمەتباران دەستدرێژییان كردۆتەسەر .

لەئێستادا تۆمەتباران ( ر ، ف ، ح لەدایكبووی 1994 )،(ه ، م ، ع لەدایكبووی 1994 )،(أ ، ف ، ر لەدایكبووی 1988 )،( ب ، ص ، م لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

لەچالاكییەكی ترداو دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ بە فیشەك بریندار كرا ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

لەئێستادا تۆمەتباران (د،ن، أ لەدایكبووی 1993  و د ، ن ،أ لەدایكبووی 1991 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

کامەران کەریم