هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ئان و سات دایە
(0) /
ئەندامێکی باڵای پەکەکە ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆسەیەکی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و ئەوەش بە ڕەزامەندی پارتی و حکومەتی هەرێم دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کاوە شێخ موس ئەندامی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ پێگەی مەعلومە ڕایگەیاند لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
ناوبراو وتی کە پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا بە تایبەت ئەوەی کە بڕیارە ڕوو بدات بە ڕەزامەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێم دەبێت.
ئەو ئەندامەی پەکەکە وتی کە پارتی ئاسانکاری بۆ پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا دەکات و ئەوەی کە بڕیارە ڕوو بدات لە ناوچە سنورییەکانی تورکیا و هەرێم بە تایبەت لە گوندەکانی ناوچەی قەندیل دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: