ناوبژیوانه كورده‌كه له سعودیه چامپیۆنزلیگ به‌رێوه‌ده‌بات
/
ورزش
/
زایەڵە
سەعودی
جەدە
ئه‌میر داودى
ئه‌میر داودى یاریده‌ده‌رى ناوبژیوانى كورد، له شارى جده‌ى سعودیه ئه‌ركى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیاى پێبه‌خشراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى لیژنه‌ى ناوبژیوانان له یه‌كێتی تۆپى پێى ئاسیا، له رێگه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراقه‌وه یاریده‌ده‌رێكى ناوبژیوانێكى كوردى نێوده‌وڵه‌تى كاندید ده‌كات بۆ به‌رێوه‌بردنى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا.
لیژنه‌كه به ره‌سمى له پشكى عێراق ناوبژیوانێك و دوو یاریده‌ده‌رى ده‌ستنیشانكردووه كه یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كان ئه‌میر داودى كورده .
ئه‌میر داود ، یه‌كێكه له ناسراوترین یاریده‌ده‌ره‌كانى ناوبژیوانانى كوردستان و عێراق و كیشوه‌رى ئاسیا راسته‌وخۆ پاش نێوده‌وڵه‌تی بوونى ده‌یان یارى كیشوه‌رى به‌رێوه‌بردووه ، ساڵى ٢٠١٩ یارى چوونى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیاى به‌رێوه‌برد .
بۆ ئه‌م چاپه‌ش كه یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا بریاریداوه خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا به شێوه‌ى گردبوونه‌وه به‌رێوه‌بچێت ، ئه‌میر داود له یه‌كێك له كۆمه‌ڵه‌كان له شارى جده‌ى وڵاتى سعودیه یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌بات .
تێبينيێك بنێرە: