ڕۆشنبیرێک بۆ زایەڵە: گرێبەستی پەنجاساڵەی نەوت هۆکاری بێدەنگی لایەنی سەرەکی حکومەتی هەرێمە لەئاست دەستدریژییەکانی تورکیا

(0) / / گفتگو / زایلە زایەڵە پەکەکە تورکیا داگیرکاریی قەندیل ئیسماعیل حەمەڕەحیم


Apr 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئیسماعیل حەمەڕەحیم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " گرێبەستی پەنجاساڵەی نەوت هۆکاری بێدەنگی لایەنی سەرەکی حکومەتی هەرێمە لەئاست دەستدریژییەکانی تورکیا."

ئیسماعیل حەمەڕەحیم ڕۆشنبیر لەهەرێمی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  عیراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، وەک ماڵی کەسێکی بێ حەوشە و دەرگاوایە، هەرکەس و لە هەرکاتێکدا ویستی خۆی دەکات بەم ماڵە بێ حەوشەو دەرگایەدا.

ڕاشیگەیاند: ڕوونتر بڵێین لەپاش هاتنی سووپای ئەمریکا بۆ عیراق، ئەم وڵاتە سیادەی خۆی لەدەستداوە، تورکیاش بەبیانوی گەریلاکانی  پەکەکە سنورەکانی هەرێم و عیراق دەبەزێنێت، جارجارەش ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، تەنانەت لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج لەهەرێمی کوردستان.

وتیشی،  بێدەنگ بونی حکومەتی هەرێم و بەغداد بۆئەوە دەگەڕێتەوە، کە تورکیا چەندجارێک وتویەتی هێرش و ئۆپراسیۆنەکان بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێم و بەغداد ئەنجام دەدات، جگە لەوەش تورکیا گرێبەستی پەنجاساڵی لەگەڵ لایەنی سەرەکی حکومەتی هەرێم کردووە بۆ وەبەرهێنانی نەوت، ئەمەش وایکردوە کە لایەنی فرۆشیار لەبەر خاتری فرۆشی نەوتەکەی بێدەنگ و کەمتەرخەم بێت، لەئاست دەستدریژییەکانی تورکیا .

کامەران کەریم