مەحمود عوسمان: ئامانجی هێرشەکانی تورکیا هەرێمە نەک پەکەکە
(0) /
.سیاسهتمهدارێكى ناسراوى كورد ئاشكرایدهكات، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا هەرێمى كوردستانه نەوەک پەکەکە، دهشڵێت:"پێویستە هەمولایەنەکان بەیەکەوە دژی هێرشەکانی تورکیا بوەستنەوە".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی "ڕۆژ نیوز" ڕایگەیاندوە، ئامانج لەهێرشەکەی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارە تەنها پەکەکە نییە، بەڵکو لەوەدا هەرێمی کوردستان زیاتر زەرەرمەندە، بۆیە پێویستە هەمولایەنەکان بەیەکەوە دژی هێرشەکانی تورکیا بوەستنەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانییو زەمینیی کردەسەر چیای گارە لەناوچەی بادینان.
د.مەحمود عوسمان لەو چاوپێکەوتنەیدا هێرشەکەی سوپای تورکیای بەچاوەڕوانکراو وەسفکردوەو وتویەتی:"دەبێت هەموان داوا لەناوەندە نێودەوڵەتییەکانو ئەمریکا بکەن کە فشار لەتورکیا بکەن بۆئەوەی هێرشەکانی ڕابگرێت".
پێشیوایە، "ئامانجی هێرشەکە زیاتر باشوری کوردستانە، چونكه ئەم هێرشە بۆسەر هەرێمی کوردستانو عێراقە، سنورو سەروەریی ئەو وڵاتە دەبەزێنێت، بۆیە پێموایه بابەتەکە پەکەکە نییە، بابەتەکە زیاتر هەرێمی کوردستانەو ههرێمیش زیاتر زەرەرمەندی ئەو هێرشانەیە".
بەبۆچونی د.مەحمود عوسمان، تورکیا هەرێمی کوردستان وەک بۆشایی ئەمنیی تەماشا دهكاتو دان بەهەرێمدا نانێت، "بۆیە بەماڵی خۆی دەزانێتو لەهەمولایەکەوە هێرشدەکاتەسەری".
داواش لەلایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات بەیەکگرتویی ڕوبەڕوی ئەو هێرشانە ببنەوە، دەشڵێت:"لایەنە سیاسییەکان دەبێت یەکگرتوبنو دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوەو داوای ئاشتی بکەن، لەهەمانکاتدا لەگەڵ پەکەکەش گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی لەگەڵ پارتیدا هەیەتی بەئاشتی چارەسەربکرێت".
تێبينيێك بنێرە: