هاوڵاتییەك لە هەولێر بە فیشەك كوژرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر کۆمەڵایەتی کوژران


Apr 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەكی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر تەقە لە هاوڵاتییەك كراوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو بارەیەوە پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، ئاگاداركراونەتەوە كەوا هاوڵاتییەك لە گەڕەكی شێخ ئەحمەد تەقەی لێكراوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە هێزەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس چوونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەو لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا شوناسنامەی كوژراوەكە ئاشكرا كرا بەناوی (ئەمیر حەمەد موستەفا) تەمەن (33) ساڵ، لەكاتی ئێستادا هێزەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەسەر هۆكاری ڕووداوەكەو دەستنیشان كردنی ئەنجامدەرانی تاوانەكە.

بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ووردەكاری زیاتر دەخرێتەڕوو.