ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زایەڵە: بەدواداچون بۆکەرتی تەندروستی لەقەزی شارەزوور دەکەن

(0) / / گفتگو / زایلە شارەزوور سەباح شەهید فەتاح تەندروستی


Apr 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند بەدواداچون بۆکەرتی تەندروستی لەقەزی شارەزوور دەکرێت.

سەباح شەهید فەتاح  ئەندامی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەمە  لەگەڵ  ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازیمان کرد لە د.صباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەئامادەبونی د.هێمن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لەقەزای شارەزووربەمەبەستی چارەسەرکردنی کەم و کورتیەکان و گرنگی دان بەکەرتی تەندروستی سنورەکە بەتایبەت،دروستکردنەوەی دیواری ڕوخاوی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ .

وتیشی، هەروەها کڕینی چەند ئامێرێکی پزیشکی و پێداویستی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکە و سنوری شارەزوور. فراوانکردنی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ناوبراو .

کامەران کەریم