پێنج تۆمەتبار بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکران
(0) /
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە؛ پاش کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فریودانی ھاوڵاتیان بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.
لەئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران (ب، ع، غ لەدایکبووی ١٩٦٦ - پ، ر، أ لەدایکبووی ١٩٧٣ - ن، س، أ - ح، ح، ع لەدایکبووی ١٩٤٧ - غ، ب، ع لەدایکبووی ١٩٥٦) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: