چوار تۆمەتباری تر بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادو و كردنەوە دەستگیركران
(0) /
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن و فێڵكردن دەستگیركرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری دەستكەوت لەسەر چەند تۆمەتبارێك كە خەریكی فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن و فریودانی ھاوڵاتیان بون، دەستبەجێ بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو سەرجەم بنكەكان ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران ، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەكردن بەكاریانھێنابوو.
لەئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (س ، ح ، م لەدایكبووی 1982 – س ، ن ف لەدایكبووی 1986 – خ ، ر ، خ لەدایكبووی 1948 – ع ، ر ، ع لەدایكبووی 1951 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە دوێنی 8-4-2022 لەسەر هەمان دۆسیە پێنج تۆمەتبار دەستگیركراون ، تائێستا و لەم هەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا كە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت نۆ تۆمەتبار دەستگیركراوان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: