11 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵدا
(0) /
178 پڕۆژەى وەبەرهێنان بە سەرمایەى زیاتر لە 11 ملیار دۆلار لە ماوەى نزیکەى چوار ساڵدا لە هەرێمى کوردستان ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پشکى گەورەى پڕۆژەکان بەر پارێزگاى هەولێر کەوتووە، پاشان سلێمانى و دهۆک، ئەوەش بەپێی نوێترین راپۆرتى دەستەى وەبەرهێنان.
بەپێی راپۆرتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە (10-4-2022)، پڕۆژەکان له ڕێكهوتی ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٥/٤/٢٠٢٢ ئەنجامدراون، لە سێکتەرەکانى (بازرگانی، بانکەکان، تەندروستی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، گەشتیاری، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، هونەری و وەرزشی).
پڕۆژەكان لهسهر ڕووبەری (١٠) ههزار و (٣٩٣) دۆنم زهوی جێبهجێ كراون و تێکڕای سەرمایەی خەرجکراو بۆ پڕۆژەکان زیاتر له (١١) ملیار و ١٣٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار و ٢٤ دۆلار بووه.
تێبينيێك بنێرە: