ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ مەترسییەکانی پرۆژەی گاپی تورکیا بۆ سەر هەرێم و ناوچە

(0) / / گفتگو / زایەڵە گاپ تورکیا پڕۆژەی ئاوی وشکساڵی


Apr 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڕوا محەمەد ڕۆژنامەنوس لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  بەهۆی  فەراغی سیاسی هەرێم و عێراق بەتایبەت، هەرێمی كوردستان هەڕەشە و مەترسی گەورە لەسەر سەرچاوەئاوییەكانی دروست دەبێت لەلایەن وڵاتی توركیاوە لەئێستا دا تورکیا سەرقاڵی وشک کردنی سەرچاوەئاویەکانی هەرێمە ئەویش لەڕێگەی دروستکردن و جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەی بەنداوی  گاپ، بەتەواوی دەست دەگرێت بەسەر بەشێكی زۆری ئەو ئاوەی كە بەخاكی هەرێمی كوردستاندا تێپەڕدەبێت .

وتیشی، بەپی سەرچاوەکان پڕۆژەی گاب پێكدێت لە (21) بەنداو و (17) وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا و (30) سیستەمی ئاودێری, ئەم پڕۆژە  دەکەوێتە  كوردستان لە خاکی توکیا بەتەواوبونی ئەم پڕۆژەیە، وڵاتی تورکیا دەبێتە خاوەن داهاتێکی گەورەی ئابوری، لەو ڕێگەیەوە وچەندین پڕۆژەی گرنگ بەهۆی پڕۆژەی گاپەوە بونیاد دەنرێت، بەڵام بۆهەرێم  کاریگەری گەورەی خراپی ئابوری دروست دەکات و دەبێتە هۆی وشکبونی بەشێکی زۆرلە سەرچاوە ئاویەکانی هەریم، ئەمە جگەلەوەی دەبێتە هۆی وشک بون لەناو چونی  چەندین دۆنم زەویی كشتوكاڵی .

ڕونیشیکردەوە،  لەلایەكی تریشەوە  جگە خاكی  كشتوكاڵی و سامانی ماسی، بەشێوەیەكی گشتیش مەترسی پیسبونی ژێنگە و بەبیابان بونی هەرێم دروست دەبیت، بۆیە دەبێت هەرێم لەڕێگەی بەغداد و ناوەندە سیاسی کانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هەوڵە کانی چڕتربکاتەوە تاوەکو ڕێگری  بکرێت لەدروست بونی ئەم پڕۆژەیە کە خەونی چەندین ساڵەی تورکیایە .

کامەران کەریم