عەلی حاجی زەڵمی: پڕۆژەی ئاوی تورکیا دەبێتە هۆی كۆچ پێكردنی زیاتر لە پانزە ملیۆن عێراقی و ئاوارەبوونیان

(0) / / گفتگو / زایەڵە گاپ تورکیا هەرێمی کوردستان عێراق


Apr 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی مەترسیەمانی پرۆژەی گاپی تورکی دەخاتەڕووو لەم نێوەدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم پڕۆژە ئاوییە دەبێتە هۆی كۆچ پێكردنی زیاتر لە پانزە ملیۆن عێراقی و ئاوارەبوونیان.

عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  پرۆژەی گاپ بەیەكێك لە پرۆژەستراتیژییەكانی وڵاتی توركیا دادەنرێن لە ڕووی داهاتی ئاوە وە و هەروەها پێش خستنی گەشت و گوزارو بواری كشتوكاڵی و دابین كردنی وزە و بەرهەم هێنانی سامانی ئاوی بۆ ئەو وڵاتە ، توركیا زۆر لەمێژە بیر لەم پرۆژە گرنگە كردۆتەوەو لە گەرمەی شەڕی عێراق ئێراندا، توركیا كاتێك گلەیی ئەوەی لێكرا لەناوخۆی وڵاتەكەیانەوە كە بۆچی ئەم داهاتە لەخزمەتی وڵاتی خۆیان بەكار ناهێنن، دەسەڵاتدارانی توركیاش بە دێرێك بەڵام بە چەمكێكی ستراتیژی وڵامی  ناوخۆ و جیهانی دایەوە بەتایبەتی وڵاتی عێراق و سوریا و ڕای گەیاند؛  ئێمە ئاومان هەیەو ئەوانیش نەوت.

وتیشی،  ئەم دەستەواژەیە گەورەترین ململانێی نێودەوڵەتی دروست كرد بەتایبەتی لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا و مەترسیەكانی ئەم پرۆژەیە لەسەر وڵاتانی  عێراق و سوریا  تەنها لەیەك ڕووەوە نیە و بەڵكو هەمە لایەنەن لەوانە لەڕووی خاكەوە  ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆیەك بۆ بەبیابانی بوونی خاكی عێراق و بەشێوەیەك گردۆڵە لمینەكان كۆتایی بەدەشتی فراوانی عێراق ئەهێنێت .

ڕونیشیکردەوە، لەڕووی دانیشتوانەوە  دەبێتە هۆی كۆچ پێكردنی زیاتر لە پانزە ملیۆن كەس و ئاوارەبوونیان و ئەم شاڵاوەش تەنها لەعێراقدا دەبێتە مەترسی بۆسەر كوردستان و پرۆسەی بەعەرەب كردن بەبێ هیچ بەڵگەیەك كوردستان  لەدەستی كورد دەردەچێت. لە ڕووی كشتوكاڵەوە دەبێتە هۆیەك بۆ كۆتایی هێنان بە كشتوكاڵ لە عێراقدا لە كاتێكدا عێراق سەرچاوەی كشتوكاڵ بووە  و بەمەش سەرەڕای بڵاو بوونەوەی هەژاری دیاردە ی كۆمەڵایەتیە دزیوەكان بڵاوە دەكەن و دەبنە مەترسی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی .لەدوای ئەمەش ئەم پرۆژانە ئاماژەیەكی مەترسی دارن بۆ هاتنە دی نیشانەیەكی گرنگی ڕۆژی دوایی كە بەوشك بوونی ئاوی ڕووباری فورات دەست پێدەكات .

کامەران کەریم