ئێران: دانوستان لەگەڵ تورکیا، عێراق و ئەفغانستان بۆ بەشەئاوی وڵات لە بەرنامەی کاری دایە

(0) / / ایران / زایەڵە تورکیا ئێران بەشە ئاو ڕووبار


Apr 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرای کرد کە تاران لەگەڵ وڵاتانی تورکیا، عێراق و ئەفغانستان لەسەر بەشە ئاوی سنووریی خۆی دانوستان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی دوشەممە لە پەرلەمانی ئێران جەختی لەسەر سیاسەت و بەرنامەی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی بەشەئاو لە سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەش لە نێوان وەزارتەکانی دەرەوە، ناوخۆ و وزە بۆ بەدواداچونی ورد لەمەڕ بابەتە پێوەندیدارەکان بە ڕووبارە سنوورییەکان و ساز کردی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە، ڕایگەیاند: لە کابینەی سێزدەهەم بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی دیداری دولایەنە لەگەڵ تورکیا، عێراق و ئەفغانستان بۆ پاراستنی بەشە ئاوی ئێران ئەنجام دراون.

وتیشی: دیدارێکم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی سازکردنی ئەو بەنداوانەی لە سەر ڕووباری ئەرەس ساز کراون و کاریگەری و لێکەوتەی دەبێ ئەنجام دا، هەروەها لەگەڵ لایەنی عێراقی و ئەفغانستانی سەبارەت بە پرسی ئاو گفتوگۆم کردووە.