مامۆستایهكی زانكۆ بۆ زایهڵه : پرۆژهی گاپی توركیا مایهی نیگهرانی دراوسێكانیهتی
/
گفتگو
/
زایەڵە
گاپ
تورکیا
خۆڵبارین
شهماڵ ئهحمهد
شهماڵ ئهحمهد جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پرۆژهی گاپی توركیا چەندین کارەسات بەدواى خۆیدا دەهێنێت لەوانە وشکبوونى زەوى و زارەکانى وڵاتانى (عێراق و سوریا) و بە بیابانیبوون بەهۆى زیادبوونى شەپۆلەکانى خۆڵبارین و پیسبوونى خاکى ئەو وڵاتانە بەهۆى هەناردەکردنى پاشماوە ژەهراوییەکانى ئەو پڕۆژانەى کە لە سەر ئەو بەنداوانە دروست دەکریت لە تورکیا و چەندین کارەساتى دیکە.
شهماڵ ئهحمهد مامۆستای زانكۆ له وتوویژی لهگهڵ پهیامنێری زایهڵه ڕایگهیاند ، (گاپ) یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەى کە حکومەتى تورکیا بەرنامەى بۆ داڕشتووە تاوەکو لە داهاتوودا لەسەر هەردوو ڕووبارى (دیجلە) و (فورات) جێبەجێی بکات، ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکى گشتى خۆى لە (٢٢) بەنداوى گەورەدا دەبینێتەوە کە تواناى گلدانەوەى بە (١٠٠) ملیار چوارجاى ئاوى دەبیت لە ساڵێکدا، جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە تواناى کۆنتڕۆڵکردنى ئاوى هەردوو ڕووبارى (دیجلە و فورات) لە لایەن تورکیاوە بۆ (٨٥%) بەرزدەکاتەوە.
وتیشی، ئەم هەلوێستەى تورکیا مایەى نیگەرانى دراوسێکانیەتى بەتایبەتى هەردوو وڵاتى (عێراق) و (سوریا) کە بە شێوەیەکى راستەوخۆ بەو پڕۆژەیە کارتێکراو دەبن، بۆ نمونە عێراق بەشە ئاوى هاتوى لە ڕوبارى (دیجلە)ەو لە (٢٠) ملیار چوارجا دادەبەزێت بۆ نزیکەى (٥) ملیار واتە بەڕێژەى ٨٠%، ئەمە جگە لەوەى کە ئەم پڕۆژەیە چەندین کارەساتى دیکە بەدواى خۆیدا دەهێنێت لەوانە وشکبوونى زەوى و زارەکانى وڵاتانى (عێراق و سوریا) و بە بیابانیبوون بەهۆى زیادبوونى شەپۆلەکانى خۆڵبارین و پیسبوونى خاکى ئەو وڵاتانە بەهۆى هەناردەکردنى پاشماوە ژەهراوییەکانى ئەو پڕۆژانەى کەلە سەر ئەو بەنداوانە دروست دەکریت لە تورکیا و چەندین کارەساتى دیکە.
ڕونیشیكردهوه، لە ڕووى یاساییەوە هەردوو رووبارى (دیجلە و فورات) لە دوو رووبارى نێودەوڵەتى ئەژمار دەکرێت چونکە سەرچاوەکەیان تورکیایە بەڵام بە هەریەک لە خاکى وڵاتانى (عێراق و سوریادا) تێدەپەڕن بەڵام تورکیا پێی وایە کە ئەم ڕوبارانە ناکەونە ژێر حوکمە یاسای نێودەوڵەتى تایبەت بە ڕێکخستنى بەشەئاوى ڕووبارە نێودەوڵەتییەکان بەڵکو ئەو دوو ڕووبارە دوو ڕووبارن کە سنور تێدەپەڕینن، ئەمەش ماف بە تورکیا دەدات کە بەپێی بەرژەوەندییەکانى خۆى سوود لەو دوو رووبارە وەربگرێت و وەکو چەکێکى گوشار لەسەر عێراق و سوریا بەکاریان بهێنێت.
كامهران كهریم
تێبينيێك بنێرە: