کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لەهەرێم سەردانی چەمچەماڵی کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەرمەنیا چەمچەماڵ


Apr 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی  چەمچەماڵ ڕایگەیاند،  لەسەر داواکاری قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەرێز (ئارشاک مانوکیان) کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە ھەرێم وجێگرەکەی، سەردانی قەزای چەمچەماڵیان کردوو لە دیوانی قائیمقامیەت لەلایەن( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری بەشێک لەفەرمانگەکان پێشوازی کران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەردانەکە لە چوارچێوەی نزیک بوونەوەی یادی ئەنفالدا بوو ، لەکۆبوونەوەیەکدا قائیمقامی چەمچەماڵ کورتەیەکی لەسەر سنوری قەزای چەمچەماڵ قوربانیەکانی خستە ڕوو ،داواشیکرد کونسوڵی ئەرمینیا داوا لە وڵاتەکەی بکات ئەنفال بە جینۆساید دژی کورد بناسێنێت.

کونسوڵی ئەرمینیا سەردانی زانکۆی چەرمووی کرد لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ وژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ کۆبووەوە، دواتر وەفدەکە سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کردو تاجە گوڵیان لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان دانا و بەشەکانی مۆنۆمێنتیان بەسەرکردەوە.

 کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە وتەیەکیدا رایگەیاند، گەلی کوردیش وەکو گەلی ئەرمەن جینۆساید کراون و پێویستە ھەردوو وڵاتی عێراق ـ ھەرێم و ئەرمینیا کار بۆبەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی دژ بەیەک بکەن و ئەویش ھاوکاردەبێت بۆ ئەو کارە.

کامەران کەریم