ئەنیمەشێنەکەی شیوا سادق ئەسەدی لە فێستییڤاڵی «ANNESY»ی فەرەنسادا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئەنیمەیشن شیوا سادق ئەسەدی


Apr 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنیمەشێنەکەی شیوا سادق ئەسەدی لە شەست و دووهەمین فێستییڤاڵی نێودەوڵەتی ئەنیمەیشێنی «ANNESY»ی فەرەنسادا بەشدار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم فێستیڤاڵە کە بە گرینکرین و گەورەترین پێشهاتەی ساڵانەی ئەنیمەیشێن دێتە ئەژمار، لەم خولەدا پێشوازی لە ئەنیمەیشێنێکی ئێرانی دەکات.

 ئەنیمەیشێنی «لکە/پەڵە» لە دەرهێنانی شیوا سادق ئەسەدی لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی کورتە فیلمەکاندا بەشدار بوو.

 بەشەکانی فێستیڤاڵەکە بریتین لە: پێشبڕکێی فەرمی کورتە فیلم، بەشی «ئۆف لێمیتس» تایبەت بە فیلمە ئەزموونییەکان، بەشی پانۆراما، بەشی فیلمی منداڵان، بەشی خوێندکاری و...

 ئەنیمەیشێنی «لکە/پەڵە» تێفکریی ژنێک وێنا دەکات کەوتۆتە داوی جیهانێک کێشە و گرفتی ڕێگر و بیر و بیرۆکەی دووپاتە. ئەم ئەنیمەیشێنە لەسەر تەکنیکی چاپی دەستی مۆنۆپرێنت لە تێکەڵکردنی کات ئاوت بەرهەمهێنراوە.

 چەنگیز سەیاد ئەرکی دەنگ هەڵگری و ئەمیر پووڕخەلەجی ئەرکی ئاهەنگ دانانی ئەم فیلمەی لە ئەستۆ بووە

شەست و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەنیمەیشێنی «ANNSY»ی فەرەنسا لە ۱۳ تا ۱٨ی juinی ۲۰۲۲ بەڕێوە دەچێت