ڕۆشنبیرێک بۆزایەڵە: عێراق و هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەمن لە پرۆژەی گاپی تورکیادا
(0) /
مەریوان تۆفیق جەخت لەسەر مەترسیداربوونی پڕۆژەکانی ئاوی تورکیا بۆ سەر ناوچە و بە تایبەت دراوسێکانی ئەم وڵاتە.
مەریوان تۆفیق ڕۆشنبیر لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، پرۆژەکانی تورکیا لە بواری دروست کردنی بەنداو لە چوارچێوەی پرۆژەی گاپ، ئەم پرۆژەیە دەیان ساڵ پێش ئێستا تورکیا خەریکی بووە، لە سەردەمی ڕژێمەکانی پێشوو و لە ئێستادا پێم وایە لە قۆناغی کۆتاییە، مەترسیەکانی ئەم پرۆژەیە بۆسەر دراوسێکانی بە تایبەت هەرێمی کورستان و عێراق و ئێران زۆر گەورەیە، ڕەنگە لەداهاتودا ببێت بە ئاو بەرامبەر نەوت، هەرچەندە لەئێستادا نەوت بەرامبەر خۆراک هەیە .
وتیشی، تورکیا ئەمە دەکات بە کارێکی فشار چ بەرامبەر بە کورد، چ بەرامبەر بە عێراق چ بەرامبەر بونی pkk لە ناوچە سنوریەکان، ئەکرێ تورکیا سودمەندی یەکەم بێت، عێراق و کوردستان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت بەهەمان شێوە .
ڕونیشیکردەوە، لەڕووی ئابوریەوە تورکیا سودمەند بوو هەرێمی کوردستان زەرەرمەند دەبن، لەڕووی ئەمنی و سیاسیشەوە بەجۆرێک لەجۆرەکان بەکاری دەهێنێت وەک کارتێکی فشار بەرامبەر بەهەر لایەنێکی سیاسی ڕەنگە سبەینێ لەپێکهێنانی حکومەتی عێراق وەک چۆن ئێستا دەستێوەردان دەکات بەهەمان شێوە دەستوەردانی باشی هەبێت لەهەرحاڵەتێکدا ئەگەر بەدڵی تورکیا نەبێت ئاو بەکار دەهێنێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: