فەرماندەیێکی سوپای پاسداران: ئەگەر هەموو سەرکردەکانی ئەمریکا بکوژرێن تۆڵەی خوێنی شەهید سولەیمانی ناکرێتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە پاکپور سوپای پاسداران شۆڕشی ئیسلامی ئێران


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند خوێنی شەهید قاسم سولەیمانی ئەوەندە مەزنە، کە ئەگەر هەموو سەرکردەکانی ئەمریکا بکوژرێن تۆڵەی خوێنی شەهید سولەیمانی ناکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕاشیگەیاند کە ئەو هێزانەی لەسەر دەستی شەهید قاسم سولەیمانی ڕاهێنراون و پێگەینراون، وەکوو ڕابردوو و ئەو کاتەی سولەیمانی لە ژیاندا بوو ئامادەیی تەواوین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە هەڕەشەیێک هەیە.

وتیشی: ئەگەر هەموو سەرکردەکانی ئەمریکا بکوژرێن تۆڵەی خوێنی شەهید سولەیمانی ناکرێتەوە، کەوابوو دەبێ بە شێوەی دیکە تۆڵەی خوێنی شەهید سولەیمانی بکرێتەوە.

فەرماندە سەربازییە باڵای ئێران ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی تا ئێستای لەگەڵدا بێت وەڵامی بەزەبری بە جموجۆڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە .